کانونی دوھەم 18, 2018 19:32 Asia/Tehran
  • سی و سێهەمین فستیڤاڵی مۆسیقای فەجر

سی و سێهە‌مین مێهرەجانی مۆسیقای فەجر لە بیستەمی بەفرانبارەوە لە تاران دەستی بە کار کردووە و سییەمی بەفرانبار وێڕای ناساندنی هەڵبژێردراوانی ئەو مێهرەجانە، کۆتایی پێ دێت. ئەم فستیڤاڵە هەموو ساڵێک بە نزیک بوونەوەی ڕۆژانی سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەچێت.

 

فستیڤاڵەکەی ئەمساڵیش بە بەشداری هونەرمەندان و گرووپە مۆسیقاییە جۆراوجۆرەکان لە چەشنی نەریتی، خۆجێی، کلاسیک، پاپ و هتد لە تەلاری وەحدەت، روودەکی، تاوەری ئازادی، فەرهەنگسەرای نیاوەران، ئێرانیان و تاوەری میلادی تاران لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.

لەگەڵ تاران کە میوانداریی فستیڤاڵی مۆسیقای فەجر دەکات، دایرەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای فارسیش وەکوو چەند ساڵی ڕابردوو، هاوکات لەگەڵ ئەو فستیڤاڵە، مێهرەجانی مۆسیقای فەجری شیراز لە 25 ی بەفرانبار هەتا دووەمی ڕێبەندان لە شاری شیعر و ئەدەب بەڕێوە دەبات.

لە مێهرەجانە چکۆلەکەی شیرازدا، هەڵبژاردەیێک لە هەنەرمەندە ناسراوەکانی مۆسیقای ئێران کە هەندێکیان بەشداریی فستیڤاڵی فەجریشیان کردووە، کۆنسێرت بەڕێوە دەبەن.

بەشی نێودەوڵەتی فستیڤاڵی مۆسیقای فەجریش تایبەتمەندی خۆی هەیە، لە فستیڤاڵەکەی ئەمساڵدا، گرووپێکی وڵاتی مەغۆلستان پرۆگرامی خۆیان پێشکەش دەکەن هەروەها ژەنیارانی بەناوبانگ و ناسراوی فەڕەنسا، هێندستان، تورکیا و پورتەغاڵیش، هونەری خۆیان پێشکەشی ئامادەبووان دەکەن.

لە سی و سێهەمین خولی فستیڤاڵی مۆسیقای فەجر، گرووپی مۆسیقای ناوچەکانی ئێران و ژەنیارانی پارێزگاکانی کوردستان، باکووری خوراسان، ئازەربایجان، بۆیەرئەحمەد، شاهسەوەنەکان و هورمۆزگانییەکان، پەلکەزێڕینەیێکیان ساز کرد لە مۆسیقای ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێرانی خۆشەویست.

 

 

سەرپەیڤ