سی و شەشەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر
سی و شەشەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی فەجر لە 28ی بەفرانبارەوە دەس پێ بووە و لە نۆهەمی ڕێبەندان بە ناساندنی هەڵبژێردراوان کۆتایی پێ دێت. لەم مێهرەجانەدا 147 شانۆ لە ئێران و وڵاتانی دیکە بەشدارییان کردووە. ئەم فستیڤاڵە بریتییە لە بەشی پێداچوونەوە بەسەر شانۆی ئێران، شانۆی نەتەوەکان، بەشی میوان و دەرەوەی شانۆگە، بەشی پێشبڕکێی شانۆی ئێران، بەشی پیشبڕکێی شانۆی نێودەوڵەتی، پۆستەر و بەشی پێشبڕکێی وێنە و خەڵاتی ئەدەبیاتی شانۆیی!
بەشی شانۆی نەتەوەکان بە ئامانجی ڕەخساندنی هەلێک بۆ دیتنی ئاسەواری نەتەوەکانی دیکەی جیهان و خۆش کردنی بوار بۆ پەیوەندی فەرهەنگی بەڕێوە دەچێت. لەم بەشەدا لە نێوان 147 بەرهەمی بیانی، 19 بەرهەم هەڵبژێردراوە. وڵاتانی بەشدار بووی فستیڤاڵی شانۆی فەجر بریتین لە: ئەڵمانیا، فەڕەنسا، بەلژیکا، هۆڵەندا، بەرازیل، گورجستان، عێراق، ئازەربایجان، تورکیا، سویسرا و یۆنان.
تەلاری فیردەوسیی تاران لە شەوانی فستیڤاڵی شانۆی فەجردا، میوانداری یەکێک لە شانۆە پڕلایەنگرەکانە بەناوی "ئۆپەرای خەییام". ئۆپەرای خەییام پاش ئۆپەراکانی مەولانا، حافز و سەعدی، ئۆپەرایێکی بووکەڵەوانییە کە باسی یەکێک لە شاعیرە گەورە و بەناوبانگەکانی ئێران دەکات و ژیانی ئەو شاعیرە هەوێنی سەرەکی ئۆپەراکەیە.
لەم ئۆپەرایەدا چاوخشاندنێکی کورت کراوە لەسەر ڕووداوەکانی سەردەمی ژیانی خەییام تا نیشانە و هێمایێکی بچووک بێ بۆ ئەوانەی کەمتر خەییام و ژیانی و مێژووی سەردەمی ئەو دەناسن.
سی و شەشەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر بۆ "ئەحمەد دامود"، "هوشەنگ ئازادی وەر" و "جەمشید خانیان" ڕێوڕەسمی ڕێزنان و یادەوەری بەڕێوە دەبات. ڕێزنان لەم سێ هونەرمەندە دێرینە، لە ڕێوڕەسمی کۆتایی سی و شەشەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی فەجر، بەڕێوە دەچێت.
شانۆی سهرشهقامی فستیڤاڵی فهجر
شانۆی سهرشهقامی "شهڕ له ژێر پێستی من ودایکم" له ئابادان و "دهرده دڵ" لهسهر هێڵی حامڵ" له ئیلام له بهرنامهکانی سی و سێههمین فستیڤاڵی نێودهوڵهتی شانۆی فهجر له تاران بوو.