فێستیڤاڵی نێودەوڵتی فیلمی فەجر
فێستیڤاڵی نێودەوڵتی فیلمی فەجر گرنگترین فێستیڤاڵی سینەمایی لە وڵاتی ئێرانە کە لە ساڵی ١٩٨٢ ەوە بناغەكەی دامەزراوە و ھەموو ساڵێک لە مانگی ڕێبەندان بەرامبەر بە مانگی شوبات لە شاری تاران بەڕێوە دەچێت. تا ئیستە 35 خول لە ئەم فێستیڤاڵ بەڕێوە چووە.
140 کورتە فیلم و فیلمی سینەمایی لە 58 وڵاتی جیهان لە سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بەشداریی دەکەن.
کە لەم نێوەدا وڵاتی ئێران بە 35 فیلم و وڵاتی فەڕەنسا بە 17 فیلم زیاترین رێژەی بەشدارییان لەم فیستیڤاڵەدا هەیە.
ئەو وڵاتانەی وا بە فیلمەکانیان لە سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر بەشدارن بریتین لە: فەڕەنسا بە 17 فیلم، ئیسپانیا، رووسیا، ئەڵمانیا، ژاپۆن، کۆریای باشوور و تورکیا بە 6 فیلم، ئەمەریکا، چین، لیتونیا و پۆڵەندا بە 4 فیلم، کۆماری چیک بە 3 فیلم، میسر، ئستۆنیا، ئەرژەنتین، هەنگاریا، میانمار، هۆنگ کۆنگ، هیندستان، ئیتاڵیا، کەزاخستان، مەکسیک، رۆمانیا، سوید، سویسرا و بەریتانیا بە 2 فیلم و چەندین وڵاتی دیکە.
فێستیڤاڵی فەجر بە بەڕێوەبەریی گشتیی سینەماکاری ئێرانی رەزا میرکەریمی و لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێ، لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی "ملت" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵی نێودەوڵتی فیلمی فەجر گرنگترین فێستیڤاڵی سینەمایی لە وڵاتی ئێرانە کە ھەموو ساڵێک لە مانگی ڕێبەندان بەرامبەر بە مانگی شوبات لە شاری تاران بەڕێوە دەچێت. تا ئیستە 35 خول لە ئەم فێستیڤاڵ بەڕێوە چووە.