شوبات 05, 2018 20:54 Asia/Tehran
  • هۆنەر لە تیشکی شۆرشی ئیسلامی

"هۆنەری شۆرشی ئیسلامی" شێوازێکیی تایبەت لە هۆنەرە کە هاوکات لەگەڵ تاوسەندنیی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینەکانیی شۆرشگێرانەی خەڵکی ئێران، لە لایەن ژمارێک لە هۆنەرمەندە موسولمانەکان هاوڕەوت لەگەڵ چالاکییە شۆرشگێرانەکانیی خەڵک، تەشکی گرت. ئەم ئاسەوارە دوای سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران لە ڕێبەندانی ١٣٥٧ (فیڤرییەی ١٩٧٩)، ناوی "هۆنەری ئینقلابی" بە خۆوە گرت.

وێنەیک لە حەوتەی هۆنەری شۆرشی ئیسلامی ئێران

یەک لە پێداویستیەکانیی شۆرشەکان لە هەر سەردەمانێک دا و لە هەموو شۆینیکی دونیا، ڕەتکردنەوەی هەرچەشنە پێوەندی لە گەڵ نزامیی پێشوویە. شۆرشی ئیسلامی ئێرانیش لەم  بابەتە جیا نەبوو و ستراتژیاکانیی مۆدێرنیستی هۆنەر بەو شێوە کە لە سەردەمانیی پالەوی برەوی بووە، لای هۆنەرمەندانەی ئینقلابی چ بایخێکی نەبوو. ئەم پێویستی بە پچران لە ڕابردوو، خالێکی وەرچەرخانی بۆ ڕۆنانیی کۆمەڵگەیەکیی نوێی گونجاو کرد و لە تەنیشتی دا چەشنێک " ئارمانج خوازی" لە هۆنەر دا بەدی هێنا.بەم شێوە  بەرە بەرە "هۆنەری جەماوەری" ئینقلاب جێگەی  هۆنەری بەناو" مۆدێرن" کە لە لایەن ڕژێمی پالەویەوە پێو شۆێندەگیردرا گرتەوە .

پەیکەرەی  شەهید حسەین فەهمیدە تازە لاوی بەسیجی

 لە ساڵانیی پڕ شۆری دوای سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی،"هۆنەری جەماوەری" کە ڕەنگدانەوەی بایخ و بەها فەرهەنگییەکانی شۆرشی ئیسلامی بوو، ڕاسپێری لە سەر دەکرا . "هۆنەری جەماوەری"، هۆنەرێک بوو کە لەو سەردەمە دا بەجێی هۆنەری بەناو" مۆدێرنیستی" هاتە کایەوە و شێوازێکی تێکەڵاو لە ڕیئالیسم و بڕێ جار ئیکسپێرسیونیسمی هەبوو. ئەم هۆنەرە بە ناوەڕۆکی سیاسی و ئینقلابیی بۆ بڕەو دان و تەبلیغی ماکی شۆرش هەوڵی ئەدا و لەلایەن خەڵکی ئاساییەوە بە تایبەت چین و توێژی مۆستەزعەف، هۆنەرێک بوو کە لێ تێدەگەییشتن.

هۆنەری گرافیک لە خزمەت شۆرشی ئیسلامی

هاوکات لەگەڵ سرینەوەی کەلتوری بێگانە، بەهێزکردنەوەی کەلتوری خۆماڵی وەکوو پێویستییەکیی مسۆگەر، کارتێکەری باشی لە سەر هۆنەری ئەو ساڵانە دا هەبوو. هێزمەندی فەرهەنگی خۆماڵی لە لایەک بوو بەهۆی پاراستنیی لە زەبری فەرهەنگیی و بردنە سەرەوەی ئاستی فەرهەنگی  گشتی و لەلایەکی ترەوە، هۆنەری ئێران بوو بە هۆنەرێکی تاکانە لە گۆڕەپانیی جیهانی دا.بۆوێنە دەتوانین  ئاماژە بە  سینەمای ئێران و گۆڕانیی سەر سوورهێنەری ئەو بکەین کە هەر ناکرێت لەگەڵ سینەمای پێش لە سەرکەوتنیی شۆرش هەلیسەنگێنن.هۆنەری سینەما پێش لە سەرکەوتنیی شۆرشی ئیسلامی بە وتەی کارناسەکان لە  ساڵانیی کۆتایی ڕژیمی  پالەوی " هۆنەرێکی مردوو" بوو،بەڵام لە درێژەی ٤٠ ساڵی دوای سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی وەها گەشەی سەند کە نەک تەنیا لە ئاستی نێو خۆیی بەڵکوو لە ناوچەکانی دیکەی جیهان دا وەکوو سەرچەشنێک لە سینەمای ئینقلابی و "ئەرکمەند"ی ئەخلاق وئینسانییەت ناوبانگی دەرکرد.

بەشێک لە فیلمی سینەمایی مۆڵکی سلێمانی نەبی
 

کۆمەڵگەی ئیسلامی ئێران دوای سەرکەوتنیی شۆرش، هەوڵی ئەدا بەها وبایخە ئاینیی و فەرهەنگییەکان پێکەوە هاوڕەت بکات. لەم ڕێبازە، کەلتوری گشتی  خەڵک گۆڕانی بنەڕەتی بەسەر داهات و بوو بەهۆی هاوڕەوت بوونی هۆنەرگەلێکی وەک سینەما و تیئاترو تەنانەت هۆنەرە سۆننەتییەکان، لەگەڵ  فەرهەنگ و بایخەکانی ئەخلاقی و ئیسلامی .هۆنەرمەندی  ئێرانی دوای هەست بە بەرپرسایەتیی بەرامبەر ئینسانییەت و کۆمەڵگەی مرۆڤانی برەو پێدەریی هۆنەرێک بوو کە دادگەری، خۆشەویستی، ئیسار، ئەخلاق و چەمک و مانا ئینسانییەکان لە نێو کۆمەڵگە دا بۆ نۆمایش ئاراستە دەکات .

 

سەرپەیڤ