کەنداوی فارس؛ کەنداوی ئاشتی و دۆستایەتی
ئەمڕۆ سیھەمی ئاپریلی ٢٠١٨ ، ڕۆژی وەدەرنانی پورتوگالییەکان لە ئاوەکانی باشووری ئێران لە ساڵی ١٦٢٢ ی زایینی ، ڕۆژی نیشتمانیی کەنداوی فارس لە بەرواری کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ناودێر کراوە.
کەنداوی فارس یان دەریای پارس، ئاوەڕێیەکە کە لەدرێژەی دەریای عومان و لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و نیمچە دوورگەی عەرەبستان دایە .
ناوی مێژوویی ئەم کەنداوە لە زمانە جوربەجۆرەکان کەنداوی فارس یان دەریای پارس بووە.
ئەم ڕۆژە ڕۆژی غەیرەتی نیشتمانیی ئێرانییەکانە کە هەمووکات بۆ بەرگری کردن لەم ئاو و خاکە ئامادەن و مۆڵەت بە هیچ بیانییەک نادەن کە دەست درێژی بکەنەسەر ئەم ناوچەیە .
ئەم دواییانە هەوڵی زۆردرا بۆ دەستوەردان لە ناوی کەنداوی فارس لە حاڵێکدا کە سەنەدوبەڵگەی مێژوویی دەڵێن ئەم ناوچە ئاوییە هەر لە مێژەوە ناوی کەنداوی فارس بووە و هەرواش دەمێنێتەوە.
کەنداوی فارس دەروازەی پەیوەندی گرتن بە ئێرانییەکانە و هەموو وڵاتان دەبێ پانتایی کەنداوی فارس بکەنە پانتایی ئاشتی و دۆستایەتی.
کەنداوی فارس ھەمیشە وەکوو بوارگەیەکی گۆڕینەوەی کاڵاو شت و مەکی بازرگانیی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا، گۆڕەپانی ململانێ و گێرەوکێشەی ھێزەکانی ناوچەکەو جیھان بووە.
شایانی ئاماژەیە لە تاران دا پەردە لە سەر کتێبی کەنداوی فارس ھەڵدرایەوە کە داگری بەڵگەی بڕواپێکراوی نێونەتەوەیی ، نامەگۆڕینەوەو نەخشەگەلی مێژووییە و بۆ سەر دە زمانی زیندووی بیانی وەرگێڕدراوە.