خاتوونانی ئێران بۆ دووهەم جار لە لووتکەی فووتساڵی ئاسیا
هەڵبژاردەی فووتساڵیی خاتوونانی ئێران بە سەریەتی بەرامبەر ژاپۆن، پلەی یەکەمی ڕکابەرییەکانیی پاڵەوانی فووتساڵی خاتوونانی ئاسیایان دەستخست.
هەڵبژاردەی فووتساڵی خاتوونە ئێرانییەکان دوای پەڵەوانیی لە یەکەم خولی ڕکابەرییەکانیی پاڵەوانی ئاسیا، دۆێنێ جارێکی تر بەرامبەر ژاپۆن لە یاری فیناڵ چوونە گۆڕەپان و بە ئاکامی سەرتریی ٥ بە ٢ بۆ دووهەم جار بوون بە پاڵەوانی ئاسیا.
ئافرەتانی فووتسالێستی ئێران لە نیوەی یەکەمی یاریی دا دەرفەتی زۆریان دەستکەوت و نەیانتوانی کەڵکی لێوەرگرن. لە نیوەی یەکەمی یاری دا گوڵێکیان نەوەشاند. فەرزانەی تەوەسۆڵی بە هەوڵی مانوونەناسانە و دەروشآوەی لەم نیوەیە دا ئیزنی نەدا دەروازەی ئێران بکرێتەوە و پەلامارەکانی ژاپۆنی پوو وچەڵ کردەوە .
لە نیوەی دووهەمی یارییەکە دا، هەڵبژاردەی ئێران یارییەکی یەکجار جیاوازتری ئاراستە کرد. هەڵبژاردەی ئێران بە گوڵەکانی سارا شیربیگی(٣ گوڵ)، فیرشتە کەریمی، فەهیمە زارعی ٥ گوڵی وەشاند.هەڵبژاردەی ژاپۆن لە خولەکی ٣٣ ڕوویکردە یاریی پاوێرپۆلی تا بەڵکوو بتوانێ بە گوشار دەروازەی ئێران بکاتەوە بەڵام فەرزانەی تەوەسۆڵی بە کردەوەی یەکجار درەوشانیی لە تەنیشت میللی پۆشانی دیکە بوو بە هۆی وەشێندرانی ٥ گوڵ لە لایەن ئێران و شکست دانیی غەنیمی بە دەستەڵاتی خۆی واتە ژاپۆن.
تیمی ئێران لە بە ڕاهێنەری شەهرزاد مۆزەفەر بە ئاکامی ٥ بە ٢ بەرامبەر ژاپۆن سەرکەوت و بوو بە پاڵەوان.تیمی فووتساڵی ئافرەتانی ئێران لە قۆناخی بەرایی بەرامبەر تورکەمەنستان و ئۆزبەکستان بە سەریەتی گەییشت. لە درێژەیش دا بە سەریەتی بەرامبەر چین و ڤیەتنام چوو بۆ فیناڵ و سەرئەنجام بە سەریەتیی لەم یارییە پلەی پاڵەوانی دەستخست.
ئەندامانی هەڵبژاردەی فووتساڵی ئافرەتانی ئێران بریتین لە : فەرزانە تەوەسۆڵی، فاتمە ئەرژەنگی، سارا شیربیگی، تاهرە مەهدی پوور، لەیلا خودابەندەپوور، فرشتە خسرەوی، فاتمە پاپی، مەهسا کەماڵی، نەسیمە غولامی، نەستەرەن موقیمی، فەهیمە زارعی، فاتمە ئیعتێدادی، ئارەزوو سێدقیان زادە.