ئیسپانیا و پوورتەغال بە هەتریکی ڕۆناڵدۆوە بەرابەر بوون
دیداری هەڵبژاردەی نەتەوەیی پورتەغال و ئیسپانیا لە مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕووسیا بە ئەنجامی سێ بە سێ بەرابەر بوو و تا ئێستا هەڵبژاردەی ئێران لە سەرەوەی گرووپی دووهەمە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژاردەتی نەتەوەیی ئیسپانیا لە یەکەمین یاریی خۆی لە مۆندیالی جیهانی ڕووسیا لە بەرامبەر پورتەغال بە ئەنجامی ٣ بە ٣ بەرابەر بوو. ئەو یارییە لە کاتێکدا بەو بەراییە کۆتایی پێهات کە تا دوا خولەکەکانی ئەو یارییە ئیسپانیا گوڵێک لە پێش بوو و ڕۆناڵدۆ فریای تیمەکەی کەوت.
گۆڵەکانی ئیسپانیا لە لایەن کاستا (لە خولەکی ٢٥ و ٥٥) و ناچۆ (لە خولەکی ٥٨) لێدران و ڕۆناڵدۆ هەر سێ گۆڵی پورتەغال (پەناڵتی خولەکی ٤ و دوو گۆڵی دیکەش لە خولەکانی ۴۴ و ۸۷)ی لێدا.
ئیسپانیا هاوکات لە گەڵ دەسپێکردنی مۆندیالی جیهانی بە لابردنی سەر ڕاهێنەرەکەی تووشی ڕاچڵەکان هات و ئێستا فێرناندۆ هیەرۆ جڵەوی ئەو تیمەی بە دەستەوەیە.
شایای باسە، لێدانی هەر سێ گوڵی پورتەغال لە لایەن کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەوی کردە یەکەمین هەتریکی یارییەکانی ڕووسیا.
تا ئێستای ڕکابەرییەکانی گرووپی دووی تۆپی پێی مۆندیالی جیهانی، ئێران بە مسۆگەرکردنی یەک بردنەوە، لە سەرووی گرووپەکەی وەستاوە.