ئاڵمانیای پاڵەوانی خولی پێشووی مۆندیاڵ بە مەکسیکی دۆڕاند
هەڵبژاردەی ئەڵمانیای پاڵەوانی مۆندیالی ٢٠١٤ی بەرازیل توشی دۆڕانێکی دوور لە چاوەڕوانکراو هات و بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی مەکسیک دۆڕا.
لە گروپی شەشەمی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ئەڵمانیاو مەکسیک لە یاریگای لۆژنیکی رووبەڕووی یەکبوونەوە و هەرچەندە بە درێژایی یاریەکە ئەڵمانیا باشتر دەرکەوتوو بنیرا، بەلام بە گۆڵێکی یاریزان لۆزانۆ کاتێک لە خولەکی ٣٥ تۆماری کرد، توشی دۆڕان هات و دوای ٣٢ ساڵ یەکەم یاری مۆندیالی لە دەستپێکیدا دۆراند.
لە یاریەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەڵبژاردەی بەرازیل توشی یەکسانبوون هات و بە گۆڵێک لەگەڵ هەڵبژاردەی سویسرا بەرامبەر بوو.
یاریەکە لە گروپی پێنجەمی مۆندیال ئەنجامدرا و هەڵبژاردەی بەرازیل سەرەتا لە خولەکی ٢٠ بە گۆڵی کۆتینهۆ پێشکەوت و گێمی یەکەمی ١-٠ کۆتایی پێ هێنا.
لە گێمی دووەم سویسرا لە خولەکی ٥٠ لە لایەن یاریزان زوبێر توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و یاریەکەش ١-١ تا کۆتایی مایەوە و هەریەکە و خاڵێکیان هەیە.
لەم گروپەدا سڕىیا یەکەمە و سویسرا و بەرازیل لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن و کاستاریکاش هیچ خاڵێکی نییە.
هەڵبژاردەی فەڕەنسەش لە یەکەم یاری خۆی دا لە مۆندیاڵی 2018 ی روسیا لە بەرامبەر ئوسترالیادا بەسەرکەوتن گەیشت .