جامی جیهانی 2018ی ڕووسیا ؛ سەرکەوتنی سووید لە هەمبەر کوریای باشووری
تیمی توپی پێی کوریای باشووری لە یەکەمین دیداری خۆی لە جامی جیهانی ڕووسیا لە هەمبەر سویید شکستی هێنا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی مێهر لە درێژەی کێبەرکێیەکانی جامی جیهانی 2018ی ڕوسیا و لە گرووپی ئێف ، تیمەکانی کوریای باشووری و سویید لە کاتژمێر 4 و سی خولەک لە یاریگەی نیژنی " لە گەڵ یەک کێبەرکێیەکان کرد کە ئەو یاریە لە ئاکامدا بە ئاکامی یەک بە سیفر بە سوودی سوویید کوتایی پێی هات . ئاندریاس گرانکوئیست -65 پنالتی - بۆ سویید گوڵی وەشاند . یانەی سویید کە بە بێ ئامادە بوونی زالاتان ئیبراهیم ویچ - چوو بووە جامی جیهانی لە نیوەی یەکەمیدا زاڵ بوو بەسەر یاریەکە دا و بە جاران دەروازەی کوریای باشووری خستە ژێر گوشارەوە . لە باشترین دۆخ دا سویید توانی لە خولەکی 20 دەروازەی خەنیمەکەی ئاوەڵا بکات بەڵام کاردانەوەی دەروازەوانەکەی کوریای باشووری بەرگرت بە پێشکەوتنی سویید . لە نیوەی دووهەمدا سوییدا بە پەلامارەکانی درێژەی دا و داوەر بە سوودی سویید پناڵتی گرت . گرانکوئیستیش توانی ئەو پناڵتیە بکا بە گوڵ و بواری بردنەوەی بۆ سویید خوش کرد . دوای ئەو گوڵە کوریای باشووری گۆڕینەوەگەلێکی بو قەرەبووکردنەوەی ئاکامەکە ئەنجام دا بەڵام هێڵی بەرگری سویید ڕێگای خۆنیشاندانی بە پەلاماردەرانی کوریایی نەدا تا ئەو تیمە ئاسیاییەش دوای عەرەبستان و ئوستڕالیا لەی ەکەمین یاریەکانی جامی جیهانی ڕووسیا شکستی هێنا . ئەمڕۆش هەروەها لە درێژەی یاریەکانی جامی ڕووسیا دوو تیمی بلژیک و پاناما لە گرووپی جی کاتژمێر 19 و سی لە یاریگەی سووچیپێکەوە کێبەرکێی دەکەن و لە یاریەکی دیکەدا ئەمشەو دوو یانەی دیکەی گرووپی جی واتە ئینگلیز و توونس لە کاتژمێر 22 و سی لە یاریگەی ڤولگوگارد پێکەوە کێبەرکێی دەکەن .