هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ئەمشەو رووبەڕووی پورتوگاڵ دەبێتەوە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ئەمشەو ( دوشەممە لەسەر سێشەممە ) لە یاریگەی موردووا ئارنای شاری سارانسکی روسیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگاڵ دەبێتەوە .
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران ئەمشەو لە کاژێر دە و نیو دا بە کاتی تاران سێهەمین و دوایین یاری قۆناغیی نێو گروپی خۆی لە بەرامبەر پورتوگاڵدا بەڕێوە دەبات .
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بۆسەرکەوتن لە گروپی خۆیدا پێویستی بە سێ خاڵی یاری هەیە .
هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئێران و پورتوگاڵ لە دوایین و هەستیارترین یاری گروپی دوهەمدا ئەمشەو لە کاتێکدا لە گەڵ یەکتر یاری دەکەن کە ئەم دوو هەڵبژاردەیە لە گەڵ ئیسپانیا شانسی سەرکەوتن لەم گروپەیان هەیە .
سەرباری هەوڵی زۆر بەرفراوانی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بۆ رێگرتن لە داوەری کردنی نیوبژیوانانی ئەمریکای باشوور و لاتین بۆ یاری هەستیاری ئەمشەو ، فیفا نێوبژیوانێکیی پاراگوئەی بۆ ئەم یاریە لەبەر چاو گرت .
بە گوێرەی راگەیاندنی فیفا " ئینریکە کاسرێس " نێوبژیوانی 44 ساڵەی خەڵکی پاراگۆئە لە گەڵ دوو یاریدەری داوەری هاوڵاتی خۆی لە دوهەمین داوەریی لە جامی جیهانی دا فیکەی دەسپێکی یاری نێوان ئیران و پورتوگاڵ لێ ئەدات.