ڕاگیردرانی هاوڕێکانی ڕۆناڵدۆ لەبەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لەیاری لەبەرامبەر هەڵبژاردەی پورتوگال بە ئەنجامی وەک یەک و بە بەدەست هێنانی چوار ئیمتیازی سەربەرزانە لە موندیاڵی 2018ی ڕووسیا، دەرکەوت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، هەڵبژاردەی تۆپی پێ لە دوایین چاوپێکەتنی لە قۆناخی موندیاڵی ڕووسیا لە کاتژمێر دە و نیوی شەو ی سێ شەممە لە شاری سارانسک لەگەڵ پورتوگال پێشبڕکێی کرد و بە هەوڵێکی پڕلەشانازی گەیشتە ئەنجامی وەک یەک .
هەڵبژاردەی تۆّی پێی ئێران بەم ئەنجامە چوار ئیمتیازی وەرگرت و لەوپەڕی شیاوەتی نەیتوانی بگاتە قۆناخی دواتر .
کەریم ئەنساری فەر لە دەققەی 92 لەسەر خاڵی پناڵتی گوڵی ئێرانی کرد .
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە موندیاڵی 2018 ی ڕووسیا لە تاقمی بی لەگەڵ ئیسپانیا و پورتوگال ومەراکش دا هاوتاقمی بوو .
هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ڕۆژی هەینی پازدەی ژووئەن لە یەکەم یاری خۆی دا لە موندیاڵی 2018ی ڕووسیا توانی مەراکش بە ئەنجامی یەک بەسیفر بباتەوە.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە دووهەم یاری خویدا سەرباری ئەوەی پێشبڕکێییەکی باشی بەڕێوە برد لەبەرامبەر ئیسپانسا، بە ئەنجامی یەک بەسەر سیفر یارییەکەی دانا .
لە تاقمی بی موندیاڵی 2018 ی ڕووسیا، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا و پورتوگال بە پێنج ئمتیاز پلەی یەکەم و دووهەمیان بە دەست هێنا و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بە چوار ئیمتیاز پلەی سێهەمی بە دەست هێنا.
مەراکێشیش بە یەک ئیمتیاز پلەی چوارەمی ئەم تاقمەی بە دەست هێنا.
بەم شێوەیە ئیسپانیا و پورتوگال لەم تاقمە گەیشتنە قۆناخی یەک هەشتەمی کۆتایی موندیاڵی ڕوویا.