خشتەی یەکجاریی قۆناغی پێش کۆتایی موندیاڵ
بە دەرکەوتنی تیمەکانی یەکەم و دووھەم ھەشت گروپەکەی موندیاڵ،خشتەی یەکجاریی قۆناغی پێش کۆتایی ڕوون بووەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی سەحەر، بە کۆتایی ھاتنی قۆناغی گروپیی، چارەنووسی ئەو شانزە تیمەی کە ڕێیان لە قۆناغی پێش کۆتایی موندیاڵی ٢٠١٨ کەوتووە، ڕوون بووەوە.
ئەرژەنتین و فەرانسا لە ڕۆژی شەممە کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەک بەکاتی تاران یارییەکانی لادان دەست پێ دەکەن.
بەشداریی تیمەکانی ئۆرۆگۆئێ و پورتوگال و ئەرژەنتین و فەرانسا و برازیل و مەکسیک و بەلژیک و ژاپۆن لە لایەکی خشتەکەوە ململانێیەکی چەتوون و سەرنج ڕاکێشیان لەنێوان خۆیاندا دەبێت.
خشتەی یارییەکانی پێش کۆتایی ئا بەم چەشنە دەبێت.
شەممە نۆھەمی پوشپەڕ
یاریی ژمارە ٤٩ : ئەرژەنتین و فەرانسا کاتژمێر ١٨:٣٠
یاریی ژمارە ٥٠ : ئۆرۆگۆئێ و پورتوگال کاتژمێر٢٢:٣٠
سەرکەوتووانی ئەم یارییە دواجار پێکەوە یاری دەکەن.
یەکشەممە دەھەمی پوشپەڕ
یاریی ژمارە ٥١ : ئەسپانیا و ڕووسیا کاتژمێر١٨:٣٠
یاریی ژمارە ٥٢ : کۆرۆڤاسی و دانیمارک کاتژمێر ٢٢:٣٠
سەرکەوتووانی ئەم یارییە دواجار پێکەوە یاری دەکەن.
دووشەممە یانزەھەمی پوشپەڕ
یاریی ژمارە ٥٣ : برازیل و مەکسیک کاتژمێر١٨:٣٠
یاریی ژمارە ٥٤ : بەلژیک و ژاپۆن کاتژمێر ٢٢:٣٠
سەرکەوتووانی ئەم یارییە دواجار پێکەوە یاری دەکەن.
سێ شەممە دوانزەھەمی پوشپەڕ
یاریی ژمارە ٥٥ : سوییدو سوییسڕا کاتژمێر١٨:٣٠
یاریی ژمارە ٥٦ : کۆلۆمبیاو بریتانیا کاتژمێر ٢٢:٣٠