وەرگرتنی میداڵیای زێری بەدمینتۆن بازی ئێرانی لە ئافریقا
تهمووز 08, 2019 19:29 Asia/Tehran
تیمی دوو کەسەی بدمینتۆنی کچانی ئێران لە پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی ساحلی عاج میداڵیای زێڕیان وەرگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما ، تیمی دووکەسەی بدمینتۆنی ئێران لە یاری فیناڵی پێشبرکیکانی ساحلی عاج ، لەبەرانبەر تیمی میسر یاریەکەی بردەوە ومیداڵیای زێری بەدەس هێنا. پێشبڕکیکانی نێودەوڵەتی بدمینتۆنی ساحیلی عاج چوارهەتا حەوتی ژوییە لەشاری " ئابی جان " بە ئامادەبوون وبەشداری بدمینتۆن بازانی وڵاتە جۆربەجۆرەکانی جیهان بەڕێوە چوو.