بردنەوەی سێ زێڕو زیوێک لە لایەن فەرەنگی کارانی ئێران لە کێبەرکێکانی ئاسیایی
تهمووز 10, 2019 14:20 Asia/Tehran
فەرەنگی کارانی لاوی ئێرانی لە یەکەم ڕۆژی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا، لە تایلەند سێ زێڕو زیوێکیان بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، کێبەرکێکانی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتیی لاوانی ئاسیا لە سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممەو بە بەرپا کرانی کێبەرکێکانی پێنج کێشی یەکەم لە شاری «چونبووری»ی تایلەند دەستی پێ کرا کە لە کۆتایی ململانێکاندا، فەرەنگی کارانی ئێرانی لە کێشەکانی ۷۷ ، ۸۷ و ۱۳۰ کیلوگرام بوون بە خاوەنی میدالیای زێڕو لە کێشی ٦٣ کیلوگرامیش دا میدالیای زیویان بردەوە.
لە کۆتایی ڕۆژی یەکەمی ئەم کێبەرکێیانە، ئێران بە ١٠٣ خاڵ بوو بە یەکەم و تیمەکانی کازاخستان و ھیند بە ڕیز بە ٨٥ و ٧٠ خاڵ لە پلەی دووھەم و سێھەم دا وەستان.
کێبەرکێی کێشەکانی دیکەش لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەوە دەستی پێ کراوە.