میداڵیای زێو بۆ کەواندارانی ئێران لە پیشبرکێکانی خوێندکارانی جیهان
تهمووز 12, 2019 18:56 Asia/Tehran
تیمی کەواندارانی ئێران لەپاش دۆڕاندنی بە تورکیا میداڵیای زێوی سییەمین پیشبرکێکانی خوێندکارانی جیهان " یونیڤورسیادی ٢٠١٩ لە ئیتالیای دەس خست.
ئەمڕۆ هەینی کەواندارانی ئێران ، بریتی لە " کیاڕەش فەرزان" ومحەممەد ساڵح پالیزبان لەگەڵ خەنیمە تورکەکانیاندا یارییان کرد وبە ئەنجامی وەک یەکی ١٥٦ لەبەرانبەر ، ١٥٦،ململانێکە گەییشتە قۆناغێک کە لە ئەنجام دا تورکیا بووبە پاڵەوان و میداڵیای زێڕی بردەوە وئێرانیش میداڵیای زێوی دەس خست. کاروانی وەرزشیی ئێران لە ٣٠مین خولی پێشبڕکێکانی خوێندکارانی جیهان لە چوار لقی تیر هاویشتن، تیرهاویشتن بە کەوان ، باڵە و تکواندۆ بەشداری کردووە. ٣٠مین خولی خوێندکارانی جیهان لە سێهەمی ژوییە بە بەشداریی فرەتر لە ٦هەزار وەرزشکار لە ١٢٧ وڵاتی جیهان لە ئیتالیا دەسپێکراوە و هەتا سێنزەی ئەم مانگەی زایینیش بەردەوام دەبێت.