سەرکەوتنی وەرزشکارانی نابیناو کەم بینای ئێران لەمیانەی پێشبڕکێکانی پۆڵەندا
تهمووز 20, 2019 17:45 Asia/Tehran
پێشبڕکێ جیهانیەکانی گۆڕەپان و مەیدانی پۆڵەندا دوو میدالیای زیوو بڕۆنزی بەخشیە وەرزشکارانی نابیناو کەم بینای ئێران.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، پێشبڕکێ جیهانییەکانی گۆڕەپان و مەیدانی نابینایان و کەم بینایان لە پۆڵندا بەئامادەبوونی دوانزە وەرزشکار لە ئێرانەوە لە شاری "بیدگوشج" دەس پێ بوو.
لە ڕۆژی یەکەمی پێشبڕکێکان، "ئەمیر خەسرەوانی" لە ماددەی ڕاکردنی سەت مەتری کلاس "تی١٢" میدالیای زیوی بەدەست هێناو "عەلی شمشێری" وەرزشکاری دیکەی ئێرانی لە ماددەی هاویشتنی قورسایی کلاسی ئێف١٢ بەتۆمارکردنی ڕێژەی پێوانەیی٤٣/١٢ برۆنزی وەرگرت.
ئەو پێشبڕکێیانە هەتا سێی گەلاوێژ بەردەوام دەبێ.