فەرید زامدار کۆچی دواییکرد
شەوی یەکشەممە لەکاژێر 11.50 خولەک فەرید زامدار، نووسەر و شاعیر دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، لەتەمەنی حەفتا ساڵی کۆچی دواییکرد.
هەڵگورد جوندیانی لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: "زامدار ، هەموو ژیانی بۆ خوێندنەوەو نووسین رەخساندبوو، جگە لەنووسینەکانی چەندین دیوانی شیعری هەر لەشەستەکانی سەدەی رابردووەوە تاکو ئێستا بەچاپ گەیاندبوو لەوانەش (هەوری برووسکەی مەبەستێک، ژوانی سێبەر، بێ ناونیشان و .....).
نێچیرڤان بارزانى، سهرۆکى ههرێمى کوردستان، پهیامێکی سەرەخۆشی بۆ خانەوادە و کەسوکاری فهرید زامدارى شاعیر دەنێرێت و رایدەگەیێنێت، بۆ ههمیشه له دنیاى ئهدهبى کوردیدا به زیندوویى دهمێنێتهوه.
فەرید زامدار، ساڵی 1952 لەشاری هەولێر لەدایکبووە، لەماوەی ساڵانی 2004 بۆ 2006 سەرۆکی ئۆفیسی سلێمانی یەکێتی رۆژنامەنوسانی کوردستان بووە، ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەندامی پێشووی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی و راوێژکاری جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە. لەساڵی 2017 دەستلەکارکێشانەوەی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان راگەیاند.