ته‌مووز 22, 2019 16:40 Asia/Tehran
  • پاڵەوانیی هەڵبژاردەی هاکیی پیاوانی ئێران لە ئاسیا

هەڵبژاردەی هاکیی پیاوانی ئێران، بوو بە پاڵەوانی هەشتەمین خولی جامی گەلانی ئاسیا٢٠١٩ی تایلەند.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، هەڵبژاردەی هاکیی پیاوانی ئێران رۆژی یەکشەممە لەفیناڵی هەشتەمین خولی جامی گەلانی ئاسیا، لەگەڵ هەڵبژاردەی قەزاقستان کەوتە ململانێ و بە سەرکەوتن بەسەر ئەو تیمەدا، لەسەر سەکۆی یەکەمی ئەو پێشبڕکێیانە ڕاوەستا.

هەڵبژاردەی هاکیی پیاوانی ئێران لەو پێشبڕکێیانەدا لەگەڵ تیمەکانی مالیزی، تایلەند، فیلیپین و بەنگلادش هاوگرووپ بوو کە بەسەرکەوتن بەسەر سێ تیمدا توانی بگاتە قۆناخی پێش فیناڵ.

تیمی هاکیی پیاوانی ئێران لە قۆناخی پێش فیناڵی جامی گەلانی ئاسیاش بەسەرکەوتن بەسەر ئۆزبەکستان ڕێی پەیداکردۆتە فیناڵی ئەو پێشبڕکێیانە.

سەرپەیڤ