ته‌مووز 23, 2019 08:39 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی هەڵبژاردەی والیباڵی لاوانی ئێران لە هەمبەر ئارژانتین

هەڵبژاردەی والیباڵی لاوانی ئێران لە یەکەم یاریی خۆیدا لە قۆناغی پێش فیناڵی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی جیهان، بە ئەنجامی ٣ بە ١ لە ئارژانتینی بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)؛ هەڵبژاردەی والیباڵی لاوانی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە یەکەم یاریی خۆیدا لە قۆناغی پێش فیناڵی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی ٢٠١٩ی جیهان لە بەحرەین، بە ئەنجامی ٣ بە ١ لە ئارژانتین بردەوە کە پێشتر پاڵەوانی ئەو ڕکابەرایەتییانە بووە.

هەڵبژاردەی والیباڵی لاوانی ئێران لە خولی دووەمی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی جیهان لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتانی ئارژانتین، ئیتالیا و بەحرەین (میوانداری ڕکابەرایەتییەکان) لە یەک گرووپدایە.

هەڵبژاردەی والیباڵی لاوانی ئێران ڕۆژی سێشەممە بەرامبەر بە تیمی لێهاتووی ئیتالیا دەچێتە مەیدانەوە کە بێتوو لەو یارییەشدا سەرکەوتوو بێ، گەیشتنی بە قۆناغی نیوەفیناڵی پاڵەوانەتیی جیهان  یەکلا دەبێتەوە.