ته‌مووز 23, 2019 09:14 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی تێکڤاندۆی ئێران بوو بە پاڵەوانی ئاسیا

لە کۆتایی دەیەمین خولی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی ئاسیا، هەڵبژاردەی تێکڤاندۆی ئێران بە دەس خستنی ١٠ میداڵیای زێڕ، ٦ زیو و یەک برۆنز لەوپەڕی تواناوە بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ پاش ئێران هەڵبژاردەی کۆریای باشوور بە ٣ میداڵیای زێڕ، ٤ زیو و ٧ برۆنز پلەی دووەمی بە دەست هێنا و چینیش لە سەر پلەی سێهەم ڕاوەستا.

دەیەمین خولی ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی ئاسیا بە ئامادە بوونی ٣٣١ تێکڤاندۆکار لە سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە (٢١ی ژولای)ـەوە بە میواندارێتیی شاری "ئەمان"ی پێتەختی ئەردەن دەست پێ بووە و ڕۆژی دووشەممە بە ناسێندرانی سەرکەوتووان کۆتایی هات.