ورمێ ، میوانداری پێشبڕکێی قۆناغی هەڵبژاردنیی فوتسال(تۆپی پێی ناوسالۆن)ی ئاسیا ٢٠٢٠ ـە
کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا بەناردنی نامەیەک ڕایگەیاند، شاری ورمێ بۆ بەڕێوەچوونی ڕکابەریی قۆناغی هەڵبژاردنیی جامی گەلانی تۆپی پێی ناوسالۆنی ئاسیا٢٠٢٠ هەڵبژێردرا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر و بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی فدراسیۆنی تۆپی پێ، بە پێوشوێن گرتنەکانی کۆمیتەی فوتسال و ڕاوێژکارییە ئەنجامگرتووەکان لەکاتی بەڕێوەچوونی کێبەرکێکانی پاڵەوانیی تۆپی پێی ناوسالۆنی ژێر بیست ساڵانی ئاسیا لە تەورێز، یارییەکانی قۆناخی هەڵبژاردنیی جامی گەلانی فوتسالی ئاسیا٢٠٢٠ لەناوچەی باشور وناوەندی ئاسیا بەمیوانداریی ئێران لە شاری ورمێ بەڕێوە دەچێ.
قۆناخی فینالی پێشبڕکێکانی جامی گەلانی فوتسالی ئاسیا٢٠٢٠ بەئامادەبوونی ١٦ تیم لە تورکەمەنستان بەڕێوە دەچێ.
پێشبڕکێکانی ناوچەی باشور وناوەندی ئاسیا بە بەشداربوونی حەوت تیمی ئێران، ئەفغانستان، قرقیزستان، تاجیکستان، تورکەمەنستان ، ئۆزبەکستان و نیپال لە دوو گرووپی چوار تیمی و سێ تیمی لە ٢٩ی ڕەزبەر هەتا پێنجی گەڵاڕێزانی ١٣٩٨ بەمیوانداریی ورمێ بەڕێوە دەچێ.
تیمەکانی یەکەم و دووهەمی هەر گرووپێک دەچێتە قۆناخی فیناڵ.