ته‌مووز 24, 2019 17:22 Asia/Tehran
  • بەڕێ کران بە پێکهاتەیەکی ١٢کەسە،؛ پڕۆگرامی تۆکمە و تەواوی تیمی نیشتمانی باسکە لە سێ تورینمێنتی ئوروپایی ، بەڕێوە بردنی هەشت یاری

تیمی نیشتمانی باسکە بە پێکهێنانی تیپێکی١٢کەسە بەیانی سبەینێ دەچێ بۆ پۆرتوگاڵ هەتا لە تورینمێنتی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتە و دوو وڵاتی ئوروپایی تر بەشداری بکا ، لەو سێ تورینمێنتە دا ئێران بەڕێوەبەری هەشت یاری دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر ، گرینگترین بەشی بەرنامە ئامادەکراوەکانی تیمی نیشتمانی باسکە بۆ ئامادەبوون لە جامی جیهانی ٢٠١٩ ی چین بە سەفەر بۆ ئوروپا وبەشداری کردن لە سێ تورینمێنتی نێودەوڵەتی بە میوانداری پۆرتۆگاڵ ، ڕوسیا ویونان ئەنجام دەبێت. بۆ ئەم سەفەرە ، کادێری تەکنیکی تیمی نیشتمانی باسکە ١٢ یاریزان لە داڕشتی ئەم تیمە داناوە. تیمی نیشتمانی باسکە بەیانی سبەینێ پێنجشەممە تاران بەرەو پۆرتۆگاڵ بەجێ دێڵن هەتا بەڕێوە بەری سێ یاری لەم تورێنمێنتە بێت. لە تورینمێنتی نێودەوڵەتی پۆرتۆگاڵ ، سەرەڕای ئێران تیمەکانی ئۆسلوواکی ودانیمارکیش بەشدارن .تیمی ئێران دوای کۆتایی یاریەکانی ئەچێت بەرە ڕووسیا . تورینمێنتی پێشبینی کراو لە لایەن ڕووسەکان بە میوانداری مسکۆ وبەبەشداری تیمەکانی میوان ، ئێران وئەردەن بەڕێوە دەچێت. ئەم تورینمێنتە ١١ هەتا ١٣ ی گەلاوێژ بەڕێوە دەچێت بەڵام تیمی نیشتمانی باسکە چەند ڕۆژ دواتر دەچن بۆ مسکۆ هەتا چەند مەشقی ویاری لە مسکۆ ئەنجام بدەن . تورینمێنتی نێودەوڵەتی یونان سێهەمین تورینمێنتی بەردەوامە کە یاریزانانی مێهران شاهین تەبع تیدا بەشداری دەکەن . ئەم تورینمێنتە لەماوەی ڕۆژەکانی ١٧ هەتا ٢١ی گەلاوێز وبە مێوانداری "دوورگەی کرت "کە گەورەترین دوورگەی یونانە ، بەڕێوە دەچێت. یونان ومەجارستان خەنیمانی تیمی نیشتمانی باسکە لەم تورینمێنتە دەبن. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر ، جامی جەهانی باسکە مانگی خەرمانان بە میوانداری چین بەڕێوە دەچێت . یاریەکانی ٣٢ تیمی بەشدار لەم پێشبڕکییانە ولە قۆناخیی بەرایی هاوکات لە هەشت شار پی وشوێن دەگیردرێت. تیمی نیشتمانی باسکە کە لە گروپی سێهەم لەگەڵ تیمەکانی سپانیا ، تونیس وپورتوریکودایە لە شاری گوانگژو بەڕێوە بەری یاریەکانی خۆی دەبێت. ئەمە سێهەمین حوزوری تیمی نیشتمانی باسکە لە جامی جیهانیە .