ته‌مووز 24, 2019 17:25 Asia/Tehran
  • چوار زێڕو سێ برۆنز بۆ ئێران لە رۆژی یەکەمی تێکواندۆی تازەپێگەیشتووانی ئاسیا

لەکۆتایی یەکەم ڕۆژ لە سێهەم خولی پێشبڕکێی تێکواندۆی پاڵەوانیی تازەپێگەیشتووانی ئاسیا٢٠١٩، وەرزشکارانی لقی هۆگۆی ئێران بە دەس خستنی چوار میدالیای زێڕو سێ بڕۆنز کەوتنە سەرووی خشتەی ریزبەندیی و کۆریای باشوریش بە سێ میدالیای زێڕ، دوو زیوو دوو بڕۆنز پلەی دووهەمیان تەرخان کردە خۆیان، تایلەندیش بە دوو میدالیای زێڕ، سێ زیوو بڕۆنزێک لە پلەی سێهەم دایە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، سێهەم خولی پێشبڕکێکانی پاڵەوانیی تازە پێگەیشتووانی ئاسیا٢٠١٩، لە ڕۆژی سێ شەممەوە بەمیوانداریی "ئەممان"ی ئۆردۆن دەس پێ دەکرێ و بۆ ماوەی دوو رۆژ درێژەی دەبێ.

دوێنێ و لە ڕۆژی یەکەمی ئەو پێشبڕکێیانە، ململانێی کێشەکانی٣٣-، ٤١-، ٥٧- و٦٥-کیلۆگرامی کوڕان و ڕکابەریی کێشەکانی٢٩-، ٣٧-، ٤٤-،٥١- و٥٥-کیلۆگرامی کچان ئەنجامی گرت کە "ماهان باقری"، "عەلیڕەزا کاکاوەند"، "مەتین ڕەزایی"، "کومەیل غەدیری"، "مەهدی شانەزەری"، "فاتمە مەحمودی"، "تەرەنوم ئەحمەد نەژاد"، "مەهدیس عەلیزادە"، "مۆبینا نێعمەت زادە" و"فاتمە ڕەحمانی" وەرزشکارانی ئێرانی ئەو ڕۆژە بوون.

هیدایەتی تیمی کوڕان لەئەستۆی "مورتەزا کەریمی" یە وەک سەرڕاهێنەر و "یوسف جەنگجو" و"جەواد خاوەری" یشڕاهێنەرانی تیمەکەن.

"ئەعزەم دروستی" سەرڕاهێنەری تیمی کچانەو "مەحبوبە محەممەد نەژاد" و"ڕازیە ئاقاجان پور" ڕاهێنەرانی تیمەکەن. ئەمڕۆ چوارشەممە لە کێشەکانی دیکەدا پێشبڕکێکان پێوشوێن دەگیردرێن.