پیرۆزبایی ڕۆحانی بە بۆنەی پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران لە ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i368991-پیرۆزبایی_ڕۆحانی_بە_بۆنەی_پاڵەوانەتیی_هەڵبژاردەی_والیباڵی_ئێران_لە_ئاسیا
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران لە ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی ئاسیای لە گەلی ئێران پیرۆزبایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 22, 2019 05:03 Asia/Tehran
  • پیرۆزبایی ڕۆحانی بە بۆنەی پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران لە ئاسیا

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران لە ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی ئاسیای لە گەلی ئێران پیرۆزبایی کرد.

"حەسەن ڕۆحانی" بە ڕێز و سپاس دەربڕین بەرامبەر بە بە هەموو کاربەدەستان، راهێنەران و وەرزشوانانی تێکۆشەری  تیمی والیباڵ، ئەو سەرکەوتنەی بە لاپەڕەیەکی زێڕینی دیکە لە کتێبی شانازییە وەرزشییەکانی ئێران زانی.

هەڵبژاردەی والیباڵی ئێران ئێوارەی شەممە لە دوایین یاری ڕکابەرایەتییەکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆسترالیا چوە مەیدانەوە و بە ئەنجامی سێ بە سفر بردیەوە و بۆ سێهەمین جار بوو بە پاڵەوانی ئاسیا.

بیستەمین خولی ڕکابەرایەتیی والیباڵی پاڵەوانیی پیاوانی ئاسیا لە ١٣ی سێپتەمبەرەوە بە میواندارێتیی تاران دەست پێ بوو و ڕۆژی شەممە کۆتایی هات.

هەڵبژاردەی والیباڵی ژاپۆنیش بە بردنەوە لە کۆریای باشوور، پلەی سێهەمی ئەو ڕکابەرایەتییەی بە دەست هێنا و میداڵیای برۆنزی بە خۆ تەرخان دا.