ئەگەری رێککەوتنی بازرگانیی لەندەن لە گەڵ یەکیەتی ئوروپا
کانونی یهکهم 17, 2019 16:25 Asia/Tehran
وەزیری راوێژکار لە کابینەی بەریتانیا ، باسی پێبەندیی حکومەتی کرد بۆ بەستنی رێککەوتنی تیجاری لە گەڵ یەکیەتی ئوروپا .
مایکێڵ گۆڤ وتی : حکومەتی لەندەن پێبەندە بە دەستەبەرکردنی رێککەوتنێکی تیجاری لە گەڵ یەکیەتی ئوروپا تا کۆتایی ساڵی 2020 .
بەپێی راگەیاندنی مایکڵ گۆڤ ، پەرلەمانی بەریتانیا لە یەکەم فەرمانی دانیشتنی خۆیدا پرۆژەی پێشکەشکراو تاوتوێ دەکات ودەنگی دواجار دەردەکات .
پەرلەمانی نوێی بەریتانیا داکوکیی خۆی لە رۆژی سێشەممەوە دەسپێدەکات و خستنەڕووی ئەم پرۆژەیە لە کاتێکدایە کە هەڵبژاردنی سەرانسەریی ئەم وڵاتە رۆژی پێنجشەممە 12 ی دیسامبر بەڕێوەدەچێ وپارتی پارێزکار بە سەرۆکایەتی بۆریس جانسۆن زۆرینەی دەنگەکانی وەدەسهێنا .
بەریتانیا بڕیارە لە 31ی ژانیڤەری 2020 دا لە یەکیەتی ئوروپا بکشێتەوە .