نیسان 21, 2025 07:33 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی حزبی دەعوەی عێراق بە بانگهیشت کرانی جۆلانی بۆ ئامادەبوون لە بەغدا

داوەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەرۆکی سەرهەڵداوانی زاڵ بەسەر سووریا بۆئامادەبوون لە دانیشتنی سەرۆکانی عەرەب لە بەغدا، دوای کاردانەوەی سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق وکەسایەتیە سیاسی وئاینیەکانی تر ، کاردانەوەی حزبی دەعوەیشی هەڵخراند.

حزبی دەعوە بە ئاشكرائاماژەی دایە دەوری جۆلانی سەرۆکی حکومەتی کاتیی سووریا، لە قەڵاچووکردنی عێراقیەکان وڕایگەیاند: ئەم مژارە بە پیی یاساوڕیسای نێودەوڵەتیە، چۆنکە خوێنی عێراقیەکان کەم باێخ نیە  کە کەسێک کە ئەم خوێنەی ڕژاندوەتەسەرعەرز و دەستدرێژی کردوەتە سەر هەرێمی ئەوان، بانگهێشت بکرێت بۆ بەغدا بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی سەرۆکانی عەرەب ، یالە کەسێک پێشوازی بکرێت کە لە جەنایەت لەدژی خەڵکی ئەم وڵاتە دەستی بووە.

 ئەمە ڕێک هەرئەو شتەیە کە دەبێ لە عێراقیش ئەنجام بدرێت ، لەبەرامبەر کەسانێک کە لە جەنایەتە دڕندانەکان لە دژی خەڵکەکەی دەستیان بووە، چاوپوشی کردن لە هەرجۆرە پاسادانەوەیەک و بۆڕێزگرتن لە خوێنی عێراقیەکان ووەفاداری وئەمەگ نیشان دان بە شەهیدانێک کە بۆ عیزەت وکەرامەتی زێدەونیشتمانیان گیانی خۆیان بەخت کردووە. حیزبی دەعوە وتیشی  نتانیاهۆ ناتوانێ سەفەر بکات بۆ زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپایی یا لەووڵاتانە تێپەبڕیک ، ئەویش بەهۆی حۆکمی دەرکراو لە لایەن دادگەی سزادانی نێودەوڵەتی لە دژی ناوبراو. حکومەتەکان وپێتەختەکانی وڵاتانی جۆربەجۆر بە هۆی ئیحساساتی جەماوەرەکەیان وپێبەند بوون بە حوکمی دادەڤانی نێودەوڵەتی لە وەرگرتنی ناوبراو خۆدەبوێرن.

 

سەرپەیڤ