زوڵفی بە بردنەوە دەستیپێکرد
بۆکسوری کێشی ٥٧ کیلوگرامی تیمی تازەلاوانی ئێران ، کاری خۆی لە پێشبڕکیکانی قارەمانەتی ئاسیا بە سەرکەوتن دەستپێکرد.
کێبەرکیکانی بۆکسی قارەمانەتی تازەلاوان و گەنجانی ئاسیا دوێنێ بە میوانداری ئەردەن دەستپێبوو وهەتا دەی ئەم مانگە " گۆڵان" بەردەوام دەبێت.
ئێران بە ٦ بۆکسۆرلە پلەی تازە پێگەیشتوان وهەشت مست لێدەر لە پلەی تازە پێگەیشتووان ، لەم ڕویدادە کێشوەریە دا ئامادەبووە. سینا بلانش لە پلەی تازە پێگەیشتووان وئەکبەر ئەحەدی لە پلە تازەلاوان ، ڕێنوینی تیمە ئێرانیەکانیان لە ئەستۆدایە.لە کاتی دەستپێکرانی ئەم کێبەرکییانە ئیحسان زۆڵفی لە کێشی ٥٧ کیلوگرام لەبەرامبەر یوکی مورویاما " لە ژاپۆن سەرکەوت ولە خولی دواتر لە شالیا لە ئوکرانیا کێبەرکی بوو. پارسا متولیان نوێنەری تری وڵاتەکەمان لە کێشی ٥٤ کیلوگرام بەرامبەر سینگ ڕاگا لە هێند یاریەکی دۆڕاند ولە خولی پێشبڕکیکان وەلانرا.