مزگێنیەکی زەیدان بۆ ھاندەرانی
حوزهیران 14, 2020 08:18 Asia/Tehran
زەینەدین زەیدانی فەرەنسیو راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، هەواڵی خۆشی بۆ هاندەرانی یانەکەی راگەیاند.
زەیدان لەمیانی لێدوانێکی وتی: ئیدین هازارد و مارکۆ ئەسینسیۆ ئامادەن بۆ یاریکردنو بەشداری لەیاری ئیبار دەکەن.
هازارد دوو جار لەم وەرزە تووشی پێکان بووەو بەم نزیکانە لەپێکان چاکبووەتەوەو دەستی بەراهێنانەکان کردووەتەوە.
ئەسینسیۆش لەسەرەتای ئەم وەرزەوە تووشی پێکان بووەو ئەویش ماوەیەکە لەپێکانەکەی چاکبووەتەوەو دەستی بەراهێنان کردووەتەوە.
زەیدان ئەوەشی راگەیاند، کە هەردوو یاریزانەکە بەباشی راهێنانەکانیان کردووەو هیواشی خواست لەیارییەکانی خولی ئیسپانی ئاستی بەرز پێشکەش بکەن.