محەمەد عەلی کەشاوەرز ئەکتەری ناسراوی ئێران کۆچی دوایی کرد
مامۆستا محەمەد عەلی کەشاوەرز ھونەرمەندی بە نێوبانگی سینەما و شانۆ و تەلەفزیۆنی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە لە تەمەنی 90 ساڵیدا دوای ماوەیەک نەخۆشیی کۆچی دوایی کرد .
مەحەمەد عەلی کەشاوەرز یەکێک لە چەند ئەکتەری گەورەی ناودار و نەوەی یەکەمی شانۆی ئێران و چالاک لە بوارەکانی دیکەی وەک سینەما و تەلەفزیۆن ساڵی 1309 ( 1930) لە ئیسفەھان ھاتە سەر دونیا .
ئەم ھونەمەرندە کە خاوەنی نیشانی پلە یەکی فەرھەنگ و ھونەری ئێران بوو ، لە سینەما و شانۆ و تەلەفزیۆندا لە رۆڵ و ژانری جۆربەجۆردا رۆڵی بینیوە .
لە بەرھەمە نەمرەکانی کەشاوەرز دەتوانین ئاماژە بکەین بە : زنجیرە دراماکانی ھەزار دەستان ، سەربەداران ، ئەفسانەی شا وشوانەکە ، باوکسالار و گورگەکان .
ئەو ھونەرمەندە لە سینەماشدا رۆڵی گەورەی بینیوە و لە فیلمی وەک کابرای گەمژە ، سادق کوردە ، کامالولمولک ، پێڵاوەکانی میرزا نەورۆز ، دایک ، دڵداران ، ناسرەدین شا ئەکتۆری سینەما و لە ژێر دار زەیتوونەکان دا رۆڵی بینیوە .