ئامادەیی ئێران بۆ پەرەی هاریکاریی لە گەڵ عێراق لە بواری وەرزشیدا
باڵوێزی ئێران لە عێراق باسی ئامادەیی تارانی کرد بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی وەرزشیی لە گەڵ بەغدا .
ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا رۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنی رۆژی یەکشەممە لە گەڵ عەدنان درجاڵ وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق بە ئاماژە بە جێگە و پلەی فێدراسیۆنە وەرزشیەکان لە پتەوکردنی پێوەندیی دوو قۆڵی و بە تایبەت پێوەندی گەلان ، ئامادەیی وەرزشگا و شوێنە وەرزشیەکانی ئێران بۆ وەرگرتنی تیمە عێراقیەکان و بەڕێوەبردنی ئۆردووی تەدارەکاتی وپێشبڕکێی وەرزشیی لە دۆخی دوای نەمانی بەربەستیەکانی کۆرۆنا راگەیاند .
وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقیش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی پتانسێلی ئێران لە بواری وەرزشیدا ، داکۆکی کرد لە سازکران و تەیارکرانی شوێنە ورزشیەکانی وڵاتەکەی و گوتی ، بەمزوانە لە بارەی ئیمکانی بەڕێوەچوون و درێژەی پێشبڕکێ وەرزشیەکان لە ئاستی وڵاتدا بڕیار ئەدرێ .