حەسەن یەزدانی بوو بە پاڵەوانی یەکیەتی جیهانیی
حوزهیران 15, 2020 06:19 Asia/Tehran
حەسەن یەزدانی بوو بە پاڵەوانی پێشبڕکێی ئۆنلاینی زۆرانگران لە سەر لاپەڕدەی فەرمیی ئینستاگرانی یەکیەتی جیهانیی زۆران .
فێدراسیۆنی زۆرانی ئێران رایگەیاند ، لاپەڕەی ئینستاگرامی یەکیەتی جیهانیی زۆران لە رۆژانی رابردوودا بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلی دوو کەسەی پاڵەوانە دیارەکانی وڵاتان دەستی دایە بیروڕاوەرگرتن لە نێوبەردەنگانی بۆ ئاگاداریی لە ئاستی پێگەی جەماوەریی ئەوان لە سەرانسەری جیهاندا.
لە قوناغی پێش کۆتایی ، پێشبڕکێی نێوان حەسەن یەزدانی پاڵەوانی زۆرانی ئازادی ئۆلەمپیک و جیهان لە ئێرانەوە و عەبدوڕەشید سەعدوڵڵا ئێف هەڵگری مەدالیای زێڕی زۆرانی ئازادی ئۆلەمپیک و جیهان بەڕێوە چوو کە زۆرانگری ئێرانیی بە وەدەسهێنانی دەنگی زیاتر توانی بۆقۆناغی کۆتایی سەرکەوێ .