بەڵگەفیلمێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی ئەمریکای بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382521-بەڵگەفیلمێکی_ئێرانی_خەڵاتی_باشترین_فیلمی_فستیڤاڵی_ئەمریکای_بردەوە
بەڵگەفیلمی ئێرانیی « سیفر ھەتا سەکۆ» خەڵاتی باشترین فیلمی وەرزشی و ئیلھام بەخشی فستیڤاڵی «کویین پاڵم»ی ئەمریکای بردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 16, 2020 15:49 Asia/Tehran
  • بەڵگەفیلمێکی ئێرانی خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵی ئەمریکای بردەوە

بەڵگەفیلمی ئێرانیی « سیفر ھەتا سەکۆ» خەڵاتی باشترین فیلمی وەرزشی و ئیلھام بەخشی فستیڤاڵی «کویین پاڵم»ی ئەمریکای بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، فستیڤاڵی «کویین پاڵم» بە مەبەستی دۆزینەوەی ئاسەوارو بەرھەمی تازە و جیاواز لە سەرتاسەری جیھان، ھەموو ساڵێک لە کەڵیفۆرنیادا بەرپا دەکرێت.

بەڵگەفیلمی « سیفر ھەتا سەکۆ» لە دەرھێنانی «سەحەر موسەییبی» بەڵگەفیلمێکە لە بارەی ژیانی جوتە خوشکێک بە ناوی مەنسورییان کە پاڵەوانی ڤۆشۆن لە ئێراندا. ئەم بەڵگەفیلمە پێش ئەمەش خەڵاتی بەشی دیسکاڤریی «کۆڕەجێژنی «ڕەیندێنس» و خەڵاتی فستیڤاڵی فیلمی ئافرەتانی ئیتالیای مسۆگەر کردووە.

«سیفر ھەتا سەکۆ» ھەروەھا پێشتریش لە چەند کۆڕەجێژنێکی نێوخۆیی و دەرەکی دا سەرکەوتنی باشی بەدەست ھێناوە کە دەکرێ ئاماژە بۆ خەڵاتی باشترین دەرھێنان لە کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی فیلیمی ئیتالیا بکرێت.

ئەم بەڵگەفیلمە چیرۆکی خوشکانی مەنسوورییانە کە سەرباری تەواوی گرفت و تەنگژەکانیان لە ئەنجام دا بە ھەوڵ و تێکۆشانی خۆیان و ویستێکی لێبڕاوانەوە توانییان میدالیای زێڕی جیھان لە بواری وەرزشی ڤۆشۆدا مسۆگەر بکەن.