ناوی ھێرشبەرەکەی تیمی ئیستیقلال کەوتە نێو پێڕستی کڕینەکانی ھاوینەوە
ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی باسی دانرانی ناوی کاوەی ڕەزایی ھێرشبەرەکەی تیمی ئیستیقلال و ئەندامی ئێستای «کلوب بروژ»بەلژیک لەنێو پێڕستی کڕینەکانی یانەی «نانت»ی کردووە.
ڕۆژنامەی «ئاوێست فرانس» ی فەرەنسی نووسیویەتی: کاوەی ڕەزایی ھێشتا نەیتوانیوە لە «کلوب بروژ»بەلژیک دا یاری بکات. بەڵام لەو خولەی وا بە دەستەوام یاریی بێ «شارلوا» دەکرد ئەوەی نیشان دا کە بۆ پاڵەوانی لیگی بەلژیک لە ساڵی ٢٠١٨ بەرەولای خۆی ڕایکێشاوە.
یانەی «نانت»ی فەرەنسا ئەمە بە باشی دەزانێ و لە ئێستاش دا بیر لە گواستنەوەی ئەم ھێرشبەرە ئێرانییە دەکاتەوە. نانت حەوتەی ڕابردوو گرێبەستەکەی کڕینی بە دڵنیایی «موزس سایمۆن» ھێزشبەرە نەیجێریاییەکەی «لوانتە»ی ئەسپانیای کە لە وەرزی ڕابردوودا بە شێوەی دستەوام لە تیمی «لوشامپیونە»دا یاری کرد بوو کۆتایی پێ ھێنا. لە ئێستادا ئەم یانەیە بە نیازە بۆ ھێزمەند کردنی ھێڵی شاڵاوەکانی ھێزشبەرێکی دیکەش ڕاکێشێت.
ڕەزایی لە وەرزی ڕابردوودا ١٢ گۆڵی لە ٢٤ یاری دا تۆمار کرد بوو و ھەر لە بەر ئەمەش لە ئێستادا ناوی لە پێڕستی کڕینەی ھاوینانەی یانەی نانت دایە.ا