هه‌واڵى خوله‌کانى ئه‌وروپا
رۆژى ڕابردوو به‌شێکى زۆر له یاریگاکانى ئه‌وروپا چه‌ندین یاری و ململانێ‌یان به خۆیانەوه بینى .
رۆژى چوارشه‌ممه به ئه‌نجامدانى چه‌ندین یارى ، به‌شێکى زۆر له یاریگاکانى ئه‌وروپا چه‌ند رووبهرووبونهوهیهکى به خۆیه‌وه بینى .
خولى یانه‌کانى «ئینگلته‌را» پاش چه‌ندین مانگ له راگیران به یارییه‌کى به‌هێز ده‌ستی پێ کرده‌وه‌و «مانچێسته‌ر سیتى» به سێ گۆڵى بێ وه‌ڵام توانى له «ئه‌رسیناڵ» بباته‌وه .
هه‌ر له یارییه‌کانى هه‌مان خول، «ئه‌ستۆن ڤێلا» به‌رامبه‌ر «شه‌فیلد یونایتد » وه‌ستاییه‌وه‌و یارییه‌که‌ش بێ گۆڵ کۆتایی هات .
له یاریى کۆتایى جامى ئیتاڵیاش ، «ناپۆلى» به لێدانى یه‌کلاکه‌ره‌وه له «یۆڤانتۆس»ى برده‌وه‌و کورانى «گاتوسۆ» توانیان جامه‌که به‌رز که‌نه‌وه .
له خولى ئه‌ڵمانیاش دۆرتمۆندى دووه‌مى خوله‌که به دوو گۆڵى بێ وه‌ڵام به‌رامبه‌ر «ماینز» تووشى شکست هات ، «لیڤه‌رکۆزن»یش به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێک له «کۆڵن»ى دراوسێى برده‌وه .