کچە یاریزانێکی سلێمانی کۆرۆنای تێپەڕاند
حوزهیران 18, 2020 11:16 Asia/Tehran
کچە یاریزانێکی تۆپی سەرمێزی سلێمانی کۆرۆنا تێدەپەڕێنێت و راهێنەری ئەو یاریزانەش لەسەر نەخۆشیەکەی روونکردنەوەیەکی هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پی یو کەی میدیا، «بەڵێن عوسمان» راهێنەری تیپی کچانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی رایگەیاندووە: «مینا حەسەن» یاریزانی تیپەکەی و هەڵبژاردەی عیراق تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام بەپشتیوانی خوای گەورەو هیمەتی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ئێستا تەندروستی مینای پاڵەوان باشە.
مینا یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و هەڵبژاردەی عیراق و خاوەنی چەندین ناسناوو دەستکەوتە.