ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی عێراق کۆرۆنای تێپەڕاند
ئه‌حمه‌د رازی ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی عێراق کۆرۆنای تێپەڕاندو نەخۆشخانەی بەرەو ماڵ بەجێ ھێڵا.
بە پێیز ڕاپۆرتی ماڵپەڕی پی ی‌و کەی میدیا، «ئه‌حمه‌د رازی» ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی عێراق کە تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا ببوو، پاش مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک لە نەخۆشخانەدا، دوێنێ پێنج شەممە نه‌خۆشخانه‌ی به‌ره‌و ماڵه‌وه به‌جێهێشت .
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له به‌غداده‌وه وایان بڵاو کردووەتەوە کە، ئەم ئەستێرەیەی پێشووی تۆپی پێی عێراق پێشنیوه‌رۆی ڕۆژی پێنج شەممە کۆتا پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ ئەنجام دراو ئه‌نجامه‌که‌شی به پاکی گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌و هۆکاره‌ش پزیشکه‌کانی نه‌خۆشخانه بریاریاندا مۆڵەتی گەڕانەوە بۆ ماڵ و بەجێ ھێڵانی نەخۆشخانەکەی بۆ دەرکەن.
له رۆژانی رابردوودا به‌هۆی تێکچوونی باری ته‌ندروستیی «ئه‌حمه‌د رازی» بە پەلە گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌و پاش پشکنین ده‌رکه‌وت کە هه‌ڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووه .