سەرۆکێکی بواری وەرزش چوار ساڵ زیندانی بۆ دەبڕدرێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382637-سەرۆکێکی_بواری_وەرزش_چوار_ساڵ_زیندانی_بۆ_دەبڕدرێتەوە
سه‌رۆکى پێشووى یه‌کێتیى گۆره‌پان و مه‌یدانى جیهان لە لایەن داواکارى گشتىیی باڵاى فه‌ره‌نسا چوار ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 19, 2020 10:12 Asia/Tehran
  • سەرۆکێکی بواری وەرزش چوار ساڵ زیندانی بۆ دەبڕدرێتەوە

سه‌رۆکى پێشووى یه‌کێتیى گۆره‌پان و مه‌یدانى جیهان لە لایەن داواکارى گشتىیی باڵاى فه‌ره‌نسا چوار ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکان، داواکارى گشتىیی باڵاى فه‌ره‌نسا بریارى زیندانیکردنى بۆ سه‌رۆکى پێشووى یه‌کێتیى گۆره‌پان و مه‌یدانى جیهان ده‌رکرد .

وەک لە ڕاپۆرتەکاندا ھاتووە،«لامین دیاکى» سه‌رۆکى پێشووى یه‌کێتیی گۆره‌پان و مه‌یدانى جیهان به‌هۆى ساخبوونه‌وه‌ى چه‌ندین سکاڵاو گه‌نده‌ڵى له‌سه‌رى ، فه‌رمانى چوار ساڵ زیندانی بۆ ده‌رچوو.

سکاڵاکان به‌هۆى بوونى چه‌ندین گه‌ندەڵىی ھاوپەیوەند بە وه‌رگرتنى پاره‌یه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ى پرسى خواردنى ماده‌ى وزه‌ به‌خش له‌لایه‌ن یاریزانانى گۆره‌پان و مه‌یدانى هه‌ڵبژارده‌ى رووسیاوه‌.