هەڵبژاردەی عێراق کەمپێکی مەشقی و یاریه‌کی دۆستانه‌ لە هەولێر ئه‌نجام ده‌دات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383368-هەڵبژاردەی_عێراق_کەمپێکی_مەشقی_و_یاریه_کی_دۆستانه_لە_هەولێر_ئه_نجام_ده_دات
دەستەی کاتیی لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق رەزامەندی نیشانداوە کە یاریەکی دۆستانە لە مانگی 9ی داهاتوو بەرامبەر بە هەلبژاردەی سوریا ئەنجام بدات وەک ئامادەکاریەک بۆ پالاوتنەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر و کۆتاییەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 04, 2020 11:44 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردەی عێراق کەمپێکی مەشقی و یاریه‌کی دۆستانه‌ لە هەولێر ئه‌نجام ده‌دات

دەستەی کاتیی لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق رەزامەندی نیشانداوە کە یاریەکی دۆستانە لە مانگی 9ی داهاتوو بەرامبەر بە هەلبژاردەی سوریا ئەنجام بدات وەک ئامادەکاریەک بۆ پالاوتنەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر و کۆتاییەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023.

 

بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی کاتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق هیشام محمد رایگەیاند یەکێتی تۆپی پیێ سوریا و عێراق رەزامەنیدان نیشانداوە کە  یاریەکی دۆستانە ئەنجام بدەن و یاریەکه ش لە سەر یاریگای فەره نسۆ هەریری لە هەولێر بەڕێوەدەچێ.

هەورەها ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد لە کۆتایی مانگی حەفت یان لە سەرەتایی مانگی هەشت هەلبژاردەی عێراق لە شاری هەولێر کەمپێکی مەشق و راهێنان ئەنجام دەدات.

کردنەوەی کەمپەکە و مەشق و یاریە دۆستانەکەش لە شاری هەولێر لەسەر داوای کاتانیچی راهێنەری هەلبژاردەکە بووە کە دەیەوێت تیپەکەی بۆ پالاوتنەکان بە باشی بۆ یاری بەرامبەر هۆنگ کۆنگ ئامادە بکات.

لە ئێستادا هەلبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی سێ‌یەمی پالاوتنەکان لە پلەی یەکەمە بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ.