دۆزینەوەی ئاسەواری دوو هەزار ساڵ پێش زایین لە کرماشان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383762-دۆزینەوەی_ئاسەواری_دوو_هەزار_ساڵ_پێش_زایین_لە_کرماشان
فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی باسی دۆزینەوەی کەرەسەی مێژوویی هەزار ساڵ و دوو هەزار ساڵ پێش زایین و سەردەمی ئیسلامی لە پارێزگای کرماشان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 13, 2020 12:25 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی ئاسەواری دوو هەزار ساڵ پێش زایین لە کرماشان

فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی باسی دۆزینەوەی کەرەسەی مێژوویی هەزار ساڵ و دوو هەزار ساڵ پێش زایین و سەردەمی ئیسلامی لە پارێزگای کرماشان کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر ڕەحمەتوڵڵاهی لە شرۆڤەی ئەو هەواڵە وتی: دوای وەرگرتنی ڕاپۆرتێک لەسەر گواستنەوەی هەندێک کەرەسەی مێژوویی لەلایەن کەس یان کەسانێکەوە، یەکینەکانی پاراستنی میراتی فەرهەنگی پارێزگای کرماشان هاتنە مەیدان.

ناوبراو گوتیشی : پاش لێکدانەوەی پرسەکە و ڕاگرتنی ئۆتۆمبیلی ئەو کەسە، ١٦٧ کەلوپەلی  مێژوویی بریتی لە: دەفر، کاسەی مەفرەغی، عەتردان، تەورزین، سەرە ڕم ،  بازنە،  دەرزیلە،  ملوانکە،  گوارە، ئەنگوستیلە، پەیکەرەی ئاژەڵ و مرو مووت  دۆزرایەوە.

ئەو بەرپرسە  د.اجار وتی :بە پێی ڕاگەیاندنی بۆچوونی کارناسەکانی میراتی فەرهەنگی پارێزگاکە، ئەو کەلوپەلانە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش زایین و سەردەمی ئیسلامی.