میدالیا زێڕەکەی ئۆلەمپیک بە شێوەی فەرمی بەخشرایە «کومەیل قاسیمی»
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383853-میدالیا_زێڕەکەی_ئۆلەمپیک_بە_شێوەی_فەرمی_بەخشرایە_کومەیل_قاسیمی
بە پشتڕاست کردنەوەی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک، میدالیای زێڕی کێشی ١٢٠ کیلوگرامی زۆرانی ئازاد لە یارییەکانی ٢٠١٢ی لەندەن بە شێوەی ھاوبەش و بە فەرمی بەخشرایە «کومەیل قاسیمی» و «بیلال ماخوف» لە ڕووسیاوە. «قاسیمی» بە دەستخستنی ئەو زێڕە ناسناوی پڕلەشانازیترین زۆرانبازی ئازادی کێشی قورسی ئێرانی تۆمار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 15, 2020 11:25 Asia/Tehran
  • میدالیا زێڕەکەی ئۆلەمپیک بە شێوەی فەرمی بەخشرایە «کومەیل قاسیمی»

بە پشتڕاست کردنەوەی لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک، میدالیای زێڕی کێشی ١٢٠ کیلوگرامی زۆرانی ئازاد لە یارییەکانی ٢٠١٢ی لەندەن بە شێوەی ھاوبەش و بە فەرمی بەخشرایە «کومەیل قاسیمی» و «بیلال ماخوف» لە ڕووسیاوە. «قاسیمی» بە دەستخستنی ئەو زێڕە ناسناوی پڕلەشانازیترین زۆرانبازی ئازادی کێشی قورسی ئێرانی تۆمار کرد.

بە پشتڕاست کرانەوەی پۆزیتیڤ بوونی تاقیکاریی دوپینگی «ئارتور تایمازۆف» ی ئوزبەک و « داڤید مادزمانشوێلی» بەرەوەی یەکەم و دووھەمی زۆرانی ئازادی کێشی قورسی ئولەمپیکی ساڵی ٢٠١٢ی لەندەن، لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆلەمپیک، بە شێوەی فەرمی «کومەیل قاسیمی» لە ئێران و «بیلال ماخوف» ی ڕووسیی وەک سەرکەوتووانی ئەو یارییە ناساند.

ڕاگەیەندرانی دەستخستنی میدالیای زێڕ بە شێوەی ھاوبەش لە نێوان قاسمی و زۆرانبازەکەی ڕووسیا لە کاتێکدایە کە پێشتر باسی ئەوە دەکرا کە بە گوێرەی یاسای یەکێتیی جیھانیی زۆران ئەم میدالیایە بەس بە ناوی «کومەیل قاسیمی»یەوە تۆمار بکرێت. گەرچی پێشتریش قاسمی و ماخوفی ڕووسی لە ئولەمپیکی ٢٠١٢ی لەندەن میدالیای برۆنزی ھاوبەشیان دەست خست بوو.

ئەوەی لەم ناوەدا جێگای سەرنجە ئەمەیە کە قاسیمی بە دەستخستنی ئەم میدالیایەی ئۆلەمپیک لە ئێستادا بووەتە جێی شانازی ترین زۆرانبازی ئازادی کێشی قورسی مێژووی زۆرانی ئێران.