ڕامۆس خەریکە ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383854-ڕامۆس_خەریکە_ژمارەیەکی_پێوانەیی_تۆمار_دەکات
«سێرجیۆ ڕامۆس»ی بەرگریکاری و کاپیتانی یانەی «ریاڵ مەدرید»ی ئیسپانی زۆر نزیکە لە گەیشتن بە ژمارەیەکی پێوانەی لە خولی یانەکانی ئیسپانیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 15, 2020 11:43 Asia/Tehran
  • ڕامۆس خەریکە  ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

«سێرجیۆ ڕامۆس»ی بەرگریکاری و کاپیتانی یانەی «ریاڵ مەدرید»ی ئیسپانی زۆر نزیکە لە گەیشتن بە ژمارەیەکی پێوانەی لە خولی یانەکانی ئیسپانیا.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە یانەی «ریاڵ مەدردی»ی ئیسپانی تەنها دوو یاریی ماوە ئەنجامی بدات، نووسیویەتی: «رامۆس» لە ئێستادا تەنیا پێویستی بە یەک گۆڵی دیکەیە بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی یاریکردنی بۆ یانەکان بگاتە گۆڵی ژمارە ١٠٠، ئەمە جیا لەوەی کە  ئەم یاریزانە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانیش ٢١ گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆمارکردووە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تۆماری ژمارە پێوانەییەکان بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بۆ هێرشبەرانیش کارێکی قورسە، بەڵام ئەم یاریزانە لەگەڵ ئەوەی لە دڵی بەرگریدا یاریی دەکات پێویستی بە تەنها یەک گۆڵی دیکەیە بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ژمارەیە.

رامۆسی تەمەن ٣٤ ساڵ ھەتا ئێستا ٩٩ گۆڵی تۆمارکردووە،٧١ گۆڵی لە خولی ئیسپانی و ١٣ گۆڵ لە «چامپیۆنس لیگ» و٧ گۆڵ لە جامی شای ئیسپانیا، ٢ گۆڵ لە جامی سوپەری ئیسپانیا، ٢گۆڵ لە جامی سوپەری ئەوروپا،٣ گۆڵیشی لە جامی جیهانیی یانەکاندا تۆمارکردووە.