ریاڵ مەدرید بردیەوە و بەرشەلۆنە داینا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i383928-ریاڵ_مەدرید_بردیەوە_و_بەرشەلۆنە_داینا
«ریاڵ مەدرید» بە ئەنجامی(٢ لە بەرامبەر١) لە یانەی «ڤیاڕیاڵ»ی بردەوەو «بەرشەلۆنە»ش بە «ئۆساسۆنا»ی دۆڕاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 17, 2020 13:09 Asia/Tehran
  • ریاڵ مەدرید بردیەوە و بەرشەلۆنە داینا

«ریاڵ مەدرید» بە ئەنجامی(٢ لە بەرامبەر١) لە یانەی «ڤیاڕیاڵ»ی بردەوەو «بەرشەلۆنە»ش بە «ئۆساسۆنا»ی دۆڕاند.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیا وەرزشییەکان، لە میانەی یارییەکانی هەفتەی ٣٧ی خولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی«ریاڵ مەدرید»بە ئەنجامی (٢ لە بەرامبەر١) سەرکەوتنی بەسەر یانەی «ڤیاڕیاڵ» تۆمارکرد و یانەی «بەرشەلۆنە»ش بە هەمان ئەنجام بە یانەی «ئۆساسۆنا» دۆڕاندی.

سەرەتا یانەی «ریاڵ مەدرید» دەستپێشخەریی کرد لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی ٢٩ دا «کەریم بەنزیما» گۆڵی پێشکەوتنی بۆ «ریاڵ مەدرید» تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

لەنیوەی دووھەم و لەخولەکی ٧٧ی یارییەکەدا «کەریم» ھەر خۆی گۆڵی دووھەمیشی بۆ یانەی «ریاڵ مەدرید» تۆمارکرد، ئینجا لە خولەکی ٨٣ی یارییەکەدا «ئیبۆرا»ش گۆڵێکی بۆ «ڤیاڕیاڵ» تۆمارکرد و یاریەکەش لە بەرژەوەندیی یانەی شاهانە کۆتایی هات.

بەمبردنەوەیە یانەی «ریاڵ مەدرید» پێش کۆتایی هاتنی یارییەکانی ئەم وەرزەی لا لیگا بە حەوتەیەک بوو بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی یانەکانی ئیسپانیا، کە ئەمە بۆ جاری ٣٤ـەمینە کە لە مێژودا ناسناوی ئەو خولە بەدەست دەهێنێت.