تایبەت درانی خەڵاتی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلیمی ڕووسیا بە فیلیمێکی ئێرانی
تهمووز 17, 2020 22:50 Asia/Tehran
فیلیمی ئێرانیی «قەسری شیرین» دوو خەڵاتی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلیمی ڕووسیا بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا» ، لە پانزەزەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلیمی بنەماڵەیی کە چوارەم ھەتا دەھەمی ژوئیە لە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا بەرپا کرا، خەڵاتی سەرەکیی کۆرەجێژنەکە درایە فیلیمی ئێرانیی «قەسری شیرین» لە دەرھێنان و ئامدەکردنی «ڕەزا میرکەریمی».
«نیوشا عەلی پوور» ئەکتەری فیلیمەکەش توانی خەڵاتی تایبەتیی کۆڕی داوەران وەک باشتریت ئەکتەری منداڵ بۆخۆی مسۆگەر کات.
سەرپەیڤ