ئۆلەمپیکی 2022 ی لاوان دواکەوت
تهمووز 18, 2020 08:53 Asia/Tehran
بە رەزامەندیی ئەندامانی لیژنەی کارگێڕیی کومیتەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک ، یاریەکانی ئۆلەمپیکی 2022 ی لاوان بۆ ساڵی 2026 دواکەوت .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئۆلەمپیکی ئێران ، بەم جۆرە یاریەکانی ئۆلەمپیکی گەنجانی داکار 2022 بە میوانداریی سێنێگاڵ بۆ ساڵی 2026 دواخرا . داوای دواخستنی ئەم یاریانە لە لایەن سەرۆک کۆماری سێنێگاڵەوە هاتە ئاراوە .
ئەم رووداوە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ، تێک ئاڵقانی زۆر رۆژژمێری نێودەوڵەتیی و بەڕێوەچوونی 5 رووداوی ئۆلەمپیکیی لە ماوەی سێ ساڵدا تێچووی زۆری دەبێ .
لەبەر ئەوە بە بڕیاری کومیتەی نێودەوڵەتیی ئۆلەمپیک و بە هۆی دواکەوتنی تۆکیۆ 2020 ، ئەم یاریانەش دواکەوتن .