کچە کوردێک بووە خانمی گۆڵی خولی نایابی تۆپی پێی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i384033-کچە_کوردێک_بووە_خانمی_گۆڵی_خولی_نایابی_تۆپی_پێی_ئێران
سومەیە خوڕەمی یاریزانی یانەی وچانی پارێزگەی کوردستان بە وەشاندنی ٢٧ گۆڵ تا کۆتایی هەفتەی هەژدەیەم وەکوو خانمی گۆڵی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان ناسێندرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 20, 2020 07:23 Asia/Tehran
  • کچە کوردێک بووە خانمی گۆڵی خولی نایابی تۆپی پێی ئێران

سومەیە خوڕەمی یاریزانی یانەی وچانی پارێزگەی کوردستان بە وەشاندنی ٢٧ گۆڵ تا کۆتایی هەفتەی هەژدەیەم وەکوو خانمی گۆڵی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان ناسێندرا.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش راگەیاندنی فەرمیی ڕێکخراوی خولی نایابی تۆپی پێ لەبارەی کۆتایی هاتنی خولی نایابی ئەم وەرزە، سومەیە خورەمی یاریزانی یانەی وچانی کوردستان بە وەشاندنی ٢٧ گۆڵ تا کۆتایی هەفتەی هەژدەیەم وەکوو خانمی گۆڵی خولی نایابی خانمانی وەرزی ٩٨-٩٩ ناسێندرا.

بە بڕیاری ڕێکخراوی خولی نایابی تۆپی پێی ژنان لەسەر کۆتایی هێنان بە ئەم وەرزە لەبەر تەشەنا سەندنی کۆرۆنا و تەندروستی یاریزانەکان، یانەی وچانی کوردستان نوێنەری پارێزگا لە کێبڕکێیەکانی خولی نایابی خانمان بە وەرگرتنی ٤٨ خاڵ پاش شارەوانی بەم بە ٥٤ خاڵ وەکوو تیمی دووهەمی ئەو کێبڕکێیانە ناسرا و شارەوانی سیرجانیش بە ٤١ خاڵەوە پلەی سێهەمی دەست خست.