تۆپی پێی خانمانی پارێزگەی کوردستان پلەی دووهەمی پاڵەوانەتی ئێرانی مسۆگەر کرد
بە بڕیاری ڕێکخراوی خولی نایابی تۆپی پێ درێژەی کێبڕکێیەکانی خولی نایابی خانمان لە وەرزی ٩٨-٩٩ بەڕێوە ناچێت و تیمی وچانی کوردستان پاش تیمی شارەوانی بەم دەبێتە دووەم.
ە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە داوای یانەکانی بەشدار لە کێبڕکێی خولی نایابی تۆپی پێی خانمان لە ڕێکخراوی خولی نایاب لەسەر کۆتایی هێنان بە کێبڕکێیەکان و هەروەها پەسەند کراوی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخراو بۆ پاراستنی تەندروستی یاریزانەکان بڕیار درا لێبڕکێیەکانی خولی نایابی خانمان لە وەرزی ٩٨-٩٩ کۆتایی بێت و دوایین خاڵەکان و ڕیزبەند تا کۆتایی هەفتەی هەژدەیەم ببێتە پێوەری ئەو وەرزە.
بەم بڕیارە، تیمی وچانی کوردستان نوێنەری پارێزگا لە لێبڕکێیەکانی خولی نایابی خانمان بە وەرگرتنی ٤٨ خاڵ پاش شارەوانی بەم کە ٥٤ خاڵی هەیە، پلەی دووهەمی وەدەست هێنا و شارەوانی سیرجانیش بە ٤١ خاڵەوە بووە سێهەمی کێبڕکێیەکان.