تامەزرۆیی دەوحە بۆ میوانداریی ئولەمپیکی ٢٠٣٢
قەتەر کە میوانداری موندیاڵی ٢٠٢٠ـە، ڕۆژی دووشەممەش ڤۆگریی خۆی بۆ وەرگرتنی میواندارەتیی ئولەمپیکی ٢٠٣٢ ڕاگەیاند.
لێزنەی نیشتیمانیی ئولەمپیکی قەتەر ڕایگەیاند کە داخوازیی خۆی ڕادەستی لێژنەی نێونەتەوەیی ئولەمپیک کردووە ھەتا بە مەبەستی باس و بیروڕا گۆڕینەوە لە بارەی میواندارەتیی خولەکانی داھاتووی ئەم تۆرنۆمێنتە گەورەیە، بە بواری «دیالۆگی بەردەوام»ی ئەم دامەزراوەیەوە پەیوەست ببێت.
ئەم وڵاتە خاوەن نەوتەی قەراخی کەنداوی فارس بە شێوەیەکی ڕوولە ھەڵکشان حەز بە بەوە دەکات کە میوانداری ڕووداوە گەورە وەرزشییەکان بێت و ھەتا ئێستاش میوانداری کێبەرکێی جیھانی ڕاکردنی مەیدانی بووە بەڵام پلەی گەرمای ئەم ناوچەیە بە ھێندێک وەرزی ساڵ دا نیگەرانیی بۆ کۆمەڵگای وەرزشی دروست کردووە.
«شێخ جوعتن بن حەمەد بن خەلیفە ئالی سانی» سەرۆکی لێزنەی نیشتیمانیی قەتەر لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە، دەستھاتەکانی ڕابردوو ھاوڕێ لەگەڵ ئەزمونی بایەخمەندو ھەروەھا ھۆگری بۆ بەکارھێنانی وەرزش بە مەبەستی گەشەی ئاشتی و ئاڵووێری کلتوری و ڕۆشنبیری، بناغەی باس و ڕاوێژەکانمان لەگەڵ لێژنەی جیھانی دا.
قەتەر ھەتا ئێستا ملیاران دۆلاری بۆ ئامادە کردن لە ئاراستەی بەرپاکرانی موندیاڵی ٢٠٢٢ خەرج کردووە.