ئێران یەکێک لە 10 وڵاتی باڵادەستی وەرزشە ئێلێکترونیکەکان لە جهان دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i387010-ئێران_یەکێک_لە_10_وڵاتی_باڵادەستی_وەرزشە_ئێلێکترونیکەکان_لە_جهان_دا
دەبیری ئەنجومەنی یارییە ئێلکترونیکەکان ڕایگەیاند ئێران لە نێوان وەرزشە ئێلکترونیکەکان و ڕوباتیک و هۆشی دەستکردی جیهانی لە نێوان 10 وڵاتی سەرتر دایە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2020 12:27 Asia/Tehran
  • ئێران یەکێک لە 10 وڵاتی باڵادەستی وەرزشە ئێلێکترونیکەکان لە جهان دا

دەبیری ئەنجومەنی یارییە ئێلکترونیکەکان ڕایگەیاند ئێران لە نێوان وەرزشە ئێلکترونیکەکان و ڕوباتیک و هۆشی دەستکردی جیهانی لە نێوان 10 وڵاتی سەرتر دایە .

 

لوقمان شاوەرانی وتی : وەرزشوانانی  ئێرانی چالاک  لە یارییە   ئیێکترونیکەکانی ئێران بە تایبەت لە تۆپی پێی سایبێری خاوەنی  پلەی   جیهانین  .

دەبیری ئەنجومەنی یارییە  ئەلکترونیکیەکانی ئێران وتیشی  ساڵی  ڕابردوو حەسەن پاجانی  لە لقی  توپی پێ بوو  بە پاڵەوانی جیهان و ئەمساڵیش  مەسیح موحافزەکار بوو بە دووهەمی جیهان.

قۆناغی یەکەمی  کێبەرکێیەکانی  هەڵبژاردەی نیشتمانی وەرزشەکانی  ئێلکترونیکی ئێران لە تاوەری میلادی تاران  بەڕێوە چوو.

خولی  دووهەمی کێبەرکێیەکانی هەڵبژرادەی نیشتمانی یارییەکانی  ئەلکترونیک خەزەڵوەری ئەمساڵ  لە تاران بەڕێوە دەچێت .