پاڵەوانی پاراکێش ھەڵگری جیھان: چالاکیی ڕۆشنبیری بەشێکە لە وەرزش
بەرەوەی میدالیای زێڕی یارییەکانی پاراکێش ھەڵگری ٢٠١٨ی جاکارتا وتی: وەرزش تەنیا پاڵەوانی و بردنەوەی میدالیا نییە، بەشێک لە چالاکیی وەرزشی کاری ڕۆشنبیرییەو بۆ بیروباوەڕی وەرزشوانان دەگەڕێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕوحوڵڵا ڕوستەمی کە ناسناوی پاڵەوانەتیی دەستەی ٨٠ کیلۆگرامی پاراکێش ھەڵگری جیھانی لە نێو کارنامەدایە، ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی لە گڵکۆی پیرۆزی ئیمام زادە ساڵح(ع) دوو میدالیای خۆی پێشکەشی ئەم پیرۆزگەیە کرد.
ڕوستەمی دوای پێشکەش کردنی میدالیاکەی وتی: من وەکو وەرزشوانێک کە لەنێو بنەماڵەیەکی ئایینی دا گۆشکراوم، وەرزش تەنیا لە بردنەوەی میدالیاو پاڵەوانەتی دا نابینم، بەڵکو بەشێک لە چالاکییەکانیشم بە بواری ڕۆشنبیریش تەرخان دەدەم. بە ھیواشم کۆمەڵێکی تر لە وەرزشوانانیش بەم ئاراستەیەدا بڕۆن.
گڵکۆی پیرۆزی ئیمام زادە ساڵح(ع) لە تاران ناوەندێکی زیارەتی و ڕۆشنبیرییە و زۆرێک لە وەرزشوانانی ناوداری ئێران لەوانە «جەودای نکونام» کاپیتانی پێشووی تیمی نیشتیمانیی تۆپی پێ ، بەشێک لە شانازییەکانی خۆیان پێشکعشی ئەم شوێنە پیرۆزە دەکەن.