تشرینی دووه‌م 05, 2020 13:32 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی عێراق مۆڵەتی فەرمی دەدات بە «حەشدی شەعبی» بۆ دامەزراندنی یانەیەکی وەرزشی

دەوڵەتی عێراق بە شێوەی فەرمی مۆڵەت بە ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی دەدات ھەتا یانەیەکی وەرزشی دامەزرێنێت و بەشداریی چالاکییە نێونەتەوەییەکانیش بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیا وەرزشییەکانی عێراق، رۆژی چوارشەممە ٤ـی تشرینی دوەم وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق مۆڵەتی فەرمیی دامەزراندنی یانەیەکی وەرزشی بەخشی بەناوی «حەشدی وەرزشی» و بەگوێرەی مۆڵەتەکەش ئەو یانەیە دەتوانێت بەشداری چالاکییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بکات.

وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق لەدوایین بڕیاری دا کە رۆژی چوارشەممە ٤ـی تشرینی دووەم دەرچووە و وێنەیەکی لە دەزگاکانی راگەیاندن دا بڵاو بووەتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە، رەزامەندن بە دامەزراندنی یانەی وەرزشیی «حەشدی وەرزشی» و ئەو یانەیە دەتوانێت بە سەربەخۆیی چالاکییەکانی خۆی ئەنجام بدات.

لە مۆڵەتە فەرمییەکەی ئەم وەزارەتخانەیەی عێراق دا دووپات لەوەش کراوەتەوە کە، یانەی وەرزشیی «حەشدی وەرزشی» دەتوانێت بەشداربێت لەو پێشبڕکێ و چالاکییە وەرزشیانەی کە کە لە ناوخۆی عێراق و دەرەوە بەڕێوە دەچن.

سەرپەیڤ